سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی
سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی
دوایی ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ی که هه‌م بوو توانیم له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه‌یی که خۆشم ده‌ویست زه‌واج بکه‌م و ژیان پێکه‌وه بنێم. به‌ڵام له ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی یه‌که‌می ژیانمان دا به ئاشکرا هه‌ستمان به نه‌بوونی منداڵ ده‌کرد.
ده‌مانزانی که منداڵمان نابێت به‌ڵام نه‌مانده‌زانی که خه‌تاکه له کامانه. پێشێ نه‌مانده‌ویست که بزانین خه‌تاکه له کامانه. به یه‌کترمان ده‌وت که بۆ ژیانێکی خۆش ته‌نیا خۆشه‌ویستی به‌سه. منداڵمان بۆ چیه؟
به ڵام له ڕاستییدا خۆمان فریوو ده‌دا. هه‌رتوکمان وا بووین من و ئه‌ویش منداڵمان خۆش ده‌ویست و عاشقی منداڵ بووین.
ئه‌م ژیانه‌یی ئێمه ئاوا بوو تاکوو ئه‌و ڕۆژه‌یی که عه‌لی به‌ره‌و ڕوو پێی وتم:
ئه‌گه‌ر کوو گرفته‌که له من بێت ئه‌تۆ چ ده‌که‌ی؟
بیرم نه‌کرده‌وه که ئه‌و گومان له خۆشه‌ویستیه‌که‌م بکات بۆیه هه‌ر خێرا وتم:
ئه‌من به‌خاتری تۆ ئاماده‌م هه‌موو شتێک وه‌لاوه بنێم.
عه‌لی که له قسه‌که‌م ته‌واو دڵنیا بوو هه‌ناسه‌یه‌کی هه‌ڵکێشاو هه‌ستا و وه‌ڕێ که‌وت.
منیش وتم:
ئه‌ی ئه‌تۆ؟
ئه‌ویش وتی:
من؟
وتم: ئا..... هاتوو گرفته‌که له من بوو...... ئه‌تۆ چ ده‌که‌یی؟
گه‌ڕایه‌وه‌و چاوی له چاوم بڕی و وتی:
گومانت له خۆشه‌ویستی من هه‌یه؟
ویستم وڵامی ده‌مه‌وه به‌ڵام خێرا وتی:
تۆ له‌گه‌ڵ هیچ شتێک له‌م دنیایه‌دا ناگۆڕمه‌وه.
بزه‌یه‌کم هاتێیه‌و به‌م بزه‌یه‌ش هه‌ستم پێ کرد که بۆیی ده‌رکه‌وتووه که چه‌نده‌م ئه‌و خۆش ده‌وێ.
وتم:
باشه به‌یانی ده‌چین بۆ ئازمایش.
ئه‌ویش خێرا وتی:
باشه ده‌چین.
به‌ڵێ رۆیشتین.... نازانم به‌ڵام زۆر سه‌یر بوو ده‌ترسام. ئه‌گه‌ر هاتباوو خه‌تاکه له من بایه چی ڕویی ده‌دا؟
خۆم به شتێکه‌وه خافڵاند تاکوو بیر له‌م شتانه نه‌که‌مه‌وه. به پێی قه‌وله‌که‌مان هه‌رتووکمان به‌یانی چووین بۆ ئازمایش دان. هه‌رتووکمان ئازمایشته‌که‌مان دا، ئینجا پێیان وتین حه‌وتوویه‌کی تر وه‌رنه‌وه بۆ وڵامی ئازمایشته‌که‌تان.
ئه‌و یه‌ک حه‌وتووه به‌قه‌را یه‌ک ساڵ بوو بۆ ئێمه..... ئه‌و دڵه‌ڕاوکه‌یه‌ی که هه‌مان بوو به ئاشکرا دیار بوو.
به‌ڵام به دلنیایه‌وه به‌یه‌کترمان ده‌وت که وڵامی ئازمایشته‌که بۆ هیچ کامان گرینگ نیه. له کۆتایی دا ئه‌و ڕۆژه گه‌یشت. عه‌لی له‌به‌ر کارێ وه‌کوو رۆژه‌کانی تر زوو له مالێ چوه، ده‌رێ بۆیه به ناچاری خۆم چوم بۆ ئازمایشگاکه تاکوو وڵامی ئازمایشته‌که وه‌رگرمه‌وه. که چومه ناو ژوری تاقیگاکه ده‌ستم ده‌له‌رزین.
عه‌لی کاتێک هاته‌وه زۆر ماندوو بوو، به‌ڵام خێرا لێی پرسیم داخوا وڵامی ئازمایشته‌که‌م وه‌رگرتۆته‌وه؟ منیش که ئه‌مه‌ی وت ده‌ستم کرد به گریان. خێرا زانی که خه‌تاکه له منه، نازانم ڕوخساری له‌به‌ر ئه‌وه که ناڕاحه‌ت بوو گۆڕا یان له‌به‌ر ئه‌وه بوو که پێی خۆش بوو.
ڕۆژه‌کان ده‌هاتن و تێپه‌ڕ ده‌بوون، هه‌ستم پێ ده‌کرد که ڕۆژ له‌گه‌ڵ رۆژ عه‌لی له‌گه‌ڵم ساردتر ده‌بێت، ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوو تاکوو ڕۆژێکیان خۆم بۆ ڕانه گیرا و وتم:
عه‌لی چیه، بۆ وا ده‌که‌یی، چیته؟
ئه‌ویش خۆیی بۆ نه‌گیراوو خۆیی هه‌ڵرشت و وتی:
ئه‌من منداڵم خۆش ده‌وێ، گوناحم چیه؟ من ناتووان عومرێک به بێ منداڵ له ناو‌و ماڵێک دا بژیم.
زارم ویشک بوو، چاومم پڕ ببوو له ئاو وتم:
بۆخۆت وتت که منت هه‌ر ئاوا خۆش ده‌وێت. وتت به‌خاتری من منداڵیش وه‌لاوه دنێیت. ئه‌ی چ بووه؟
وتی:
به‌ڵێ، وام وت. به‌ڵام له هه‌ڵه دابووم، ئێستا ده‌بینم که چیتر ناتوانم.
پێم خۆش نه‌بوو درێژه به‌م قسانه بده‌م...... بۆیه به‌دوایی شوێنێک دا گه‌ڕام که بچم و له‌وێ پڕ به دڵ بگریم، هه‌ر بۆیه‌ش چوومه ژووره‌که‌ی تر.
ئیتر له‌و ڕۆژه‌وه من و عه‌لی قسه‌مان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نه‌کرد، تاکوو ڕۆژێکیان عه‌لی به‌ڵگه‌یی دادگایی بۆ هێنام که ده‌ییهه‌وێ من ته‌ڵاق بداتوو ژنێکی تر بێنێت، وتی ناتوانم خه‌رجی دوو که‌سان بده‌م و له‌سبه‌ی هه‌ر که‌سه‌و بۆ خۆیی، من بۆخۆم ده‌ژیم و تۆش بۆ خۆت. دڵم شکا. باوه‌ڕم نه‌ده‌کرد که‌سێک که عومرێک منی به قسه جوانه‌کانی دڵ خۆش ده‌کرد ئێستاکه پشتی له هه‌موو شتێک و خۆشه‌ویستیه‌که‌مان کردوه.
ئیتر خۆم بۆ نه‌گیراو خۆم خر کرده‌وه‌و مانتۆکه‌م له‌به‌ر کرد، ئیستاش کاغه‌زی ئازمایشگاکهم له‌ناو گیرفانی مانتۆکه دا مابوو، له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌ک له په‌نا گوڵدانه‌که‌م دانا، ئێحزاریه‌ی دادگاکه‌شم هه‌ڵگرتوو له ماڵه‌ێ چومه‌ده‌رێ.
له‌ناو نامه‌که‌دا نووسی بووم:
" عه‌لی گیان، سڵاو
ئومێدوارم که له‌سه‌ر قسه‌که‌ی خۆت سور بی و من ته‌ڵاق بده‌یت. ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌تۆ ئه‌م کاره نه‌که‌یت ئه‌وه من له‌تۆ جیا ده‌بمه‌وه.
ده‌زانم که ده‌تووانم. دادگا ئه‌م هه‌قه‌م پی ده‌دات که له‌که‌سێک که منداڵی نابێت جیا ببمه‌وه. کاتێک که وڵامی ئازمایشگاکهم وه‌رگرته‌وه‌و زانیم که خه‌تاکه له تۆیه ئه‌وه‌نده به‌لامه‌وه گرینگ نه‌بوو بۆیه ویستم هه‌ر له‌وێ بی دڕێنم، به‌ڵام نازانم بۆ چی ویستم خۆشه‌ویستی تۆم پێ بسه‌لمێندرێت.
له دادگا چاوه‌ڕێتم."
وه‌رگێڕدراو له فارسیه‌وه: نێعمه‌ت مه‌لا.