بڵاو نه‌کراوه‌کانی خۆم

پێشکێشه‌ به‌ ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کاره‌ساته‌‌ دڕندانه‌یه‌دا که‌ له‌ پێش ساڵی ٢٠١٢ له‌ باکووری کوردستان ڕوی داوو شه‌هید بوون.

چاو به‌ فرمێسک، ڕو له‌ کام ژین؟

بۆکام ئاشتی؟

به‌ کێ بڵێم تامی تاڵی

زوڵم له‌سه‌رم لادات؟

به‌ کێ بڵێم؟
خه‌م، شه‌ڕ
ئه‌نفال، جینۆساید
به‌ کێ بڵێم؟
کێیه‌ دادم بستێنێ؟
کێیه‌ خه‌مم
دامرکێنێ؟
ئاشتی 
ئازادی
نانێک
بۆ مناڵی من
کۆ کاته‌وه‌و
پیریم پێ بژێنێت؟
کێیه‌ ئه‌و که‌سه‌ی
وتی:
" جهان برادری 
و
برابری"
کێیه‌ له‌ ناو
بێشکه‌ی مناڵیم
ڕامژێنێ
بڵێ:
بنی آدم اعضای یکدگرند
که‌ در آفرینش ز یک گوهرند



نوسین: نێعمه‌ت.م

گفتی بنی آدم همه‌ ترسون.


اری زمانه‌ گشته‌ پر خون
اشکهایم شد دگر خون
اینان که‌ نداند انسانیت
شد باز چشمم پر ز خون 

ن: نعمت.م

سێ کورته‌ شێعر

له‌ په‌نجه‌ره‌که‌وه‌

چاو له‌ ده‌رێ ده‌که‌م

له‌و که‌سه‌ی که‌

سه‌رده‌مێکه‌ ونه‌و لێم

دیار نیه

 ـــــــــــــــــــــــــــــــــ---

 من

که‌ تۆم له‌ ناو دڵم دا ڕاگرت بوو

ئه‌مێسته‌

وه‌ک به‌ردێک

له‌به‌ر زێڕێک ده‌شکێم

و

له‌ناو ده‌چم

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ---

 

گه‌ڵای که‌وتوی

به‌ بادا

ڕۆیشتووم

خه‌م مه‌خۆ

جێگایی به‌تاڵی تۆ

له‌ نێوان

خاڵه‌ ره‌شه‌کان

که‌ وه‌کوو

په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش

پێشی هه‌تاویان گرتووه‌

هه‌روا ماوه‌

ن: نێعمه‌ت.م

بڵاو نه‌کراوه‌کانی خۆم

دوست دارم زندگی را
نه‌ برای خودم
دوست دارم دوست داشتن را
نه‌ برای خودم
برای آنکه‌ با تو باشم
و تو
در آغوش من
و من
در اغوش تو.

ن: نعمت.م

شب

شب
شبی به‌ سیاهی
بالهای
سیاه
پرنده‌ای که‌
مرا
به‌ سوی خود
در آن سوی
دنیا
آن سوی
دیوار
صدا میزند
کجاست؟
کجا؟
آن صدا
به‌ گوش کدام
ناشنوا
می خواند
این ندا
که‌:
" زمانه‌ از آن مردگان شد "
گم گشتم
نیست دگر
آن صدا
کجا رفت
آن که‌ میگفت:
" مترسک را باد برد"
میترسم
که‌ مرا آن
پرنده‌
با خود
از میان این توفان
ببرد و
گم شوم در
میان نامردان.

ن: نعمت.م

زۆر په‌ستی

دوێ شه‌و له‌گه‌ڵ یه‌کێ له‌ هاوڕێکانم چوم بۆ ڕێستورانێک
له‌ به‌رامبه‌ر میزه‌که‌ی ئێمه‌ کوڕو کچێک دانیشت بوون 
کوڕه‌که‌ پشتی له‌ مه‌ کردبوو، دیار بوو دۆستی یه‌کتر بوون
له‌ناکاو چاوم به‌ چاوی کچه‌که‌ که‌وت....
به‌جوانی دیار بوو که‌ کوڕه‌که‌ کچه‌که‌ی زۆر خۆش ده‌ویست،
کچه‌که‌ش که‌ منی دیت ده‌ستی کرد به‌ چاوه‌ چاو کردن له‌گه‌ڵم، منیش که‌ زۆرم پێ حه‌یب بوو سه‌رم داخست،
به‌ڵام دوایی ماوه‌یه‌ک خۆم بۆ نه‌گیراو ده‌ستم کرد به‌ ئیشاره‌ دان به‌ کچه‌که‌،
خولاسه‌ کاغه‌زێکم هه‌ڵگرتوو ئیشاڕه‌تێکم به‌ کچه‌که‌ کرد،
به‌ چاو تێیگه‌یاندم که‌ باشه‌،
هه‌ستان، کوڕه‌که‌ چو پوڵی خواردنه‌که‌ بدات، که‌ له‌و ده‌مه‌ش دا کچه‌که‌ گه‌یشته‌ په‌نا میزه‌که‌ی ئێمه‌، ده‌ستی ڕاکێشاو کاغه‌زه‌که‌ی هه‌ڵگرت، بۆم نووسی بوو:
" زۆر په‌ستی "
وه‌رگێڕان له‌ فارسیه‌وه‌: نێعمه‌ت.م

دوایی مردن

دوایی مردن

له‌ دوریتا وه‌کوو گۆڕێکی کۆنم
که‌س نامناسێ، که‌چی زۆر کۆنم

که‌س ئاو نادات گوڵی ده‌ورو پشتم
که‌سیش نایه‌ پێیه‌کم پێدادا، بڵێ کۆنم

غه‌میش له‌ سه‌ر شانمه‌ بیرو ژینمه‌
که‌ مردیشین نایه‌ن بڵێن هاوڕیی کۆنم

ئه‌مێسته‌ وێستگه‌ی قه‌تاره‌ ده‌رگام
به‌ڵام له‌ گۆڕا خۆ هه‌ر هاوڕێکه‌ی کۆنم

ده‌ڵێن زمانه‌ په‌روانه‌ سوتانه‌ ‌بۆ شه‌م
ده‌ڵێم، کوا شه‌م خۆ په‌روانه‌ی کۆنم

ئه‌مێسته‌ خاکم، خاکی چینی خوار
که‌چی هه‌ر بێکه‌س و هاورێ گۆڕ کۆنم

ن: نێعمه‌ت.م

٢٥ی سه‌رماوه‌زی ١٣٩٠

 

ن: نێعمه‌ت.م

 

خیس ز اشک چو باران
میبارم بر زمین بر زمان

بر دل بر نگاه‌ دلبران
لیک تو ببار چو باران

در زمستان چو بهاران
زنده‌ شود بر من دلبران

 ن: نێعمه‌ت.م

تۆ

 به‌هارێکی بێ وێنه‌ی

که‌ چاوه‌کانم

تاکوو ئێستا

نه‌یدیتوه‌

بۆیه‌ ناهێڵم

سینه‌ت

له‌ دڵی پڕ

له‌ ئازرام و

ئه‌م به‌هاره‌

 خۆشه‌ جیا

بکه‌یه‌وه‌

هه‌ر به‌هار بمێنه‌وه‌

بۆ پائیزی

پڕ خه‌می من

ن: نێعمه‌ت.م

یادش بخیر

یادش بخیر کلاس اول معلم بهمون می گفت: بشین پسر خوب.
ولی حالا که‌ همه‌ چیز عوض شده‌ معلم کلاس اول به‌ بچه‌ها می گه‌: ..... برو بیرون از کلاس
همه‌ که‌ خوب بودن حالا چرا همه‌ نمیدونن بشین پسر خوب با برو بیرون چه‌ فرق زیادی داره‌ همه‌ فکرشون دمبال پول نه‌ دمبال یاد دادن عشق به‌ معلم و یاد گرفتن اینکه‌ کار چوپان دروغگو زشته‌ و دروغ بده‌.
خوب کسی دلش میگیره‌ وقتی میبینه‌ همه‌ این شدن تصمیم کبرام که‌ باز کار داد دست آشه‌ نپخته‌ کوکب که‌ دیگه‌ اسمی براش نمونده‌ بنده‌ خدا حق داره‌ زمونه‌ پر شده‌ از ادمایی که‌ مهمون نیستن بلکه‌ غارتگرن اره‌ خوب غارتگر ناموس، شرافت، دزد زندگی.
بازم یادش بخیر قدیما فیلماش خوب بود ولی حالا فیلم شده‌ جدایی، خیلی قبلنا مردم از فیلم یاد میگرفتن به‌ هم کمک کنن ولی حالا یاد گرفتن همدیگرو بکشن و باور که‌ نمونده. 
فردین کوچه‌ مردهارو جاودان کرد ولی حالا کوچه‌ پس که‌چه‌ها شده‌ پر از نامرد.
اونایی که‌ دیروز به‌ اسم ماموران حفظ جان و مال مردم کار میکردن حالا افتادن به‌ جون مردم.
بعضی وقتا فکر میکنم که‌ واقعن کسی مونده‌ توی کتابای قدیم، یا کسی مونده‌ بشه‌ فردین یا و هزاران سخن نگفته‌ که‌ باید گفته‌ بشه‌و عمل کرد بهش صادقانه‌ باشه‌....


ای کاش ادم نبودم
کاش در زمان نبودم

با مردمان نامرد زمان
وای هم زمانه‌ نبودم

ای کلاش درس دروغ
دروغ نامردان ندیده‌ بودم

ای کاش ای کاش 
همه‌ ای کاش نبودم

نویسنده‌: نعمت.م

سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی

سه‌لماندنی خۆشه‌ویستی

دوایی ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ی که‌ هه‌م بوو توانیم له‌گه‌ڵ ئه‌و کوڕه‌یی که‌ خۆشم ده‌ویست زه‌واج بکه‌م و ژیان پێکه‌وه‌ بنێم. به‌ڵام له‌ ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی یه‌که‌می ژیانمان دا به‌ ئاشکرا هه‌ستمان به‌ نه‌بوونی منداڵ ده‌کرد.

وه‌رگێڕان له‌ فارسیه‌وه‌: نێعمه‌ت.م

ادامه نوشته

به‌هار له‌ زستان دا

به‌هار له‌ زستان دا

شه‌وێکی زۆر سارد بوو.... پیرێژنه‌که‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ میوه‌ فرۆشیه‌ک چاوی له‌و خه‌لکه‌ ده‌کرد که‌ ده‌هاتن و میوه‌یان ده‌کڕی و شاگردی دوکانداره‌که‌ش خێرا خێرا نایلۆنه‌ میوه‌کانی هه‌لده‌گرتوو له‌ ناو ماشێنی ئه‌و که‌سانه‌ داویشت که‌ میوه‌یان ده‌کڕی و ئه‌وانیش ده‌ست خۆشانه‌ پوڵێکیان ده‌دایه‌.... پیرێژنه‌که‌ بیری له‌وه‌ کرده‌وه‌ که‌ چ ده‌بێت ئه‌ویش وه‌ک ئه‌و خه‌لکانه‌ بتوانێ میوه‌ بکڕی و بیباته‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌.... هه‌ندێک چوه‌ پێشێ..... چاوی به‌ سیپه‌یه‌ک که‌وت که‌ نێوه‌که‌ی پڕ بوو له‌ میوه‌ی ڕزیو..... ده‌تانرا ئه‌مه‌ به‌شی ئه‌ بێت..... زۆر باشه‌ میوه‌ خه‌رابووه‌کان جیا کاته‌وه‌و ئه‌وانی تریش بباته‌وه‌ بۆ منداڵه‌کانی..... به‌مه‌ش میوه‌کان خه‌سار نه‌ده‌بوون و منداڵه‌کانیشی پێیان خۆش ده‌بوو..... له‌به‌ر خۆشیان چاوه‌کانی ده‌دره‌وشانه‌وه‌.... ئیتر سه‌رمایی نه‌بوو... پیرێژنه‌که‌ چوه‌ پێشێوو له‌ په‌نا سیپه‌ میوه‌که‌ دانیشت.... هه‌ر که‌ ده‌ستی برده‌ ناو سیپه‌که‌وه‌ له‌ پڕ شاگرده‌که‌ له‌ دوڕا وتی: ده‌ستیان لێ مه‌ده‌ پوورێ..... هه‌سته‌ بڕۆ لێره‌..... پیرێژنه‌که‌ش خێرا هه‌ستا..... زۆر خه‌جاڵه‌ت بۆوه‌ هه‌ندێک له‌ کڕیاره‌کان چاوێکیان لێ کرد، خێرا به‌ چارشێوه‌که‌ی دموو چاوی داپۆشی.... دیسان سه‌رمایی بۆوه‌، هه‌ستاو له‌و شوێنه‌ دور که‌وته‌وه‌..... کاتێک به‌ڕیک له‌ شوێنه‌که‌ دور که‌وته‌وه‌ له‌ پڕ خانمێک پێی وت: دایه‌گیان، دایه‌گیان؟..... پیرێژنه‌که‌ سوڕایه‌وه‌و چاوێکی له‌ ژنه‌که‌ کرد..... ژنه‌ مانتۆ له‌به‌ره‌که‌ بزه‌یه‌کی هاتێیه‌و وتی: ئه‌مانه‌م بۆ ئێوه‌ هێناوه‌..... سێ نایلۆن پڕ له‌ میوه‌ی له‌ ناو ده‌ست دابوو..... مۆز و پرته‌قاڵ و هه‌نار بوون..... پیرێژنه‌که‌ وتی: ده‌سته‌کانت خۆش بێت به‌ڵام من خۆ فه‌قیر نیم دایکه‌که‌م..... ژنه‌که‌ش وتی: به‌ڵام دایه‌ گیان من فه‌قیرم، فه‌قیری ئه‌وه‌م که‌ جێی خۆیه‌تی شعوری ئه‌وه‌م هه‌بێت که‌ ئاگام له‌ هاو ڕه‌گه‌زی خۆم هه‌بێت و ئه‌گه‌ر جه‌نابیشت ئه‌مانه‌م لێ وه‌ر نه‌گری ئه‌وه‌ دڵم لێت دێشیت، تۆ جیانی ئه‌و منداڵه‌کانت لێم وه‌رگره‌.....ژنه‌که‌ چاوه‌ڕوانی وڵامی پیرێژنه‌که‌ نه‌ماو به‌ عوڕمه‌ته‌وه‌ میوه‌کانی دایه‌ ده‌ستی و ڕۆیشت..... پیرێژنه‌که‌ هه‌روا ڕاوه‌ستابوو چاوی له‌ دور که‌وتنه‌وه‌ی ژنه‌که‌ ده‌کرد.... چاوی پڕ ببوو له‌ فرمێسک و تنۆکێک له‌ فرمێسکه‌کانی به‌سه‌ر ڕومه‌تیدا هاته‌ خوارێ..... ئه‌م جاره‌ش دیسان گه‌رمی ببۆوه‌..... به‌ ده‌نگێکی گیراوه‌وه‌ وتی: ده‌ستت خۆش بێت ڕۆڵه‌گیان خوا مرادت حاسڵ کات یاخوا ڕۆڵه‌ هه‌میشه‌ له‌ خێرو خۆشی دابی.

 

وه‌رگێڕان له‌ فارسیه‌وه‌: نێعمه‌ت.م