سێ کورته شێعر
له په‌نجه‌ره‌که‌وه
چاو له ده‌رێ ده‌که‌م
له‌و که‌سه‌ی که
سه‌رده‌مێکه ونه‌و لێم
دیار نیه
ـــــــــــــــــــــــــــــــــ---
من
که تۆم له ناو دڵم دا ڕاگرت بوو
ئه‌مێسته
وه‌ک به‌ردێک
له‌به‌ر زێڕێک ده‌شکێم
و
له‌ناو ده‌چم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــ---
گه‌ڵای که‌وتوی
به بادا
ڕۆیشتووم
خه‌م مه‌خۆ
جێگایی به‌تاڵی تۆ
له نێوان
خاڵه ره‌شه‌کان
که وه‌کوو
په‌ڵه‌یه‌کی ڕه‌ش
پێشی هه‌تاویان گرتووه
هه‌روا ماوه
ن: نێعمه‌ت.م
+ نوشته شده در یکشنبه ۱۱ دی ۱۳۹۰ ساعت 20:12 توسط نێعمه‌ت.م
|