بڵاو نه‌کراوه‌کانی خۆم
پێشکێشه به ئه‌و که‌سانه‌ی له‌م کاره‌ساته دڕندانه‌یه‌دا که له پێش ساڵی ٢٠١٢ له باکووری کوردستان ڕوی داوو شه‌هید بوون.
چاو به فرمێسک، ڕو له کام ژین؟
بۆکام ئاشتی؟
به کێ بڵێم تامی تاڵی
زوڵم له‌سه‌رم لادات؟
به کێ بڵێم؟
خه‌م، شه‌ڕ
ئه‌نفال، جینۆساید
به کێ بڵێم؟
کێیه دادم بستێنێ؟
کێیه خه‌مم
دامرکێنێ؟
ئاشتی
ئازادی
نانێک
بۆ مناڵی من
کۆ کاته‌وه‌و
پیریم پێ بژێنێت؟
کێیه ئه‌و که‌سه‌ی
وتی:
" جهان برادری
و
برابری"
کێیه له ناو
بێشکه‌ی مناڵیم
ڕامژێنێ
بڵێ:
بنی آدم اعضای یکدگرند
که در آفرینش ز یک گوهرند
نوسین: نێعمه‌ت.م
+ نوشته شده در یکشنبه ۱۱ دی ۱۳۹۰ ساعت 20:15 توسط نێعمه‌ت.م
|