چیڕۆکی سێهه‌م
چیڕۆکی سێهه‌م
سنجر ئۆجاقی کلاسی سێهه‌م ته‌مه‌ن: ١١ ساڵ
نامه‌یه‌ک بۆ خوا بنووسن
خوایه گیان، ئێستاکه بۆخۆت باش ده‌زانی که خه‌ڵکی دێهات برسین و بێ لیباسن. تۆ چۆن دڵت دێت و ده‌هێڵی خه‌ڵک هه‌ژار بن؟ بۆچی هه‌ندێک که‌س ئه‌و هه‌موو خۆشی و سه‌روه‌ته‌ت داوه؟ ئێستاکه من خه‌ریکه له‌برسان ده‌مرم که‌چی منداڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی له شاری به ماشێنی باش و گران ده‌چن بۆ قوتابخانه‌و میوه‌ی باش ده‌خۆن؟ بۆچی نێوچاوانت له ئێمه تێک ناوه؟ باشه بۆخۆت نازانی ئه‌وه ژیان نیه که ئێمه هه‌مانه؟
من پێم خۆشه ئێستا میوه‌و گۆشت و شتی تر و باش بخۆم. تۆ زۆر کارێکی خه‌راپ ده‌که‌ی. خۆزگه هه‌موو خه‌ڵک وه‌ک یه‌کتر ژیانیان کردبا.
خۆزگه من ئێستا ده‌ستێک لیباسی جوان و خاوێنم هه‌با و له‌به‌رم کردبا، نه‌ک ته‌نیا من به‌ڵکوو هه‌موو منداڵه دێهاتیه‌کان. به‌ڵام ئێستا ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان به ماشێن ده‌چن بۆ شوێنی باش و خۆشی ده‌گوزه‌رێنن.
و: نێعمه‌ت.م