چیڕۆکی چواره‌م
چیڕۆکی چواره‌م
عه‌بدوڵا ئه‌مجه‌دیان
خه‌ون
شه‌و بوو منیش جارێک ده‌رسی ئێدیسۆنم نووسیه‌وه. زۆرم خه‌و ده‌هات. چومه گۆشه‌ی ژووره‌که‌و په‌تۆکه‌م به سه‌ر خۆم داداو لێی خه‌وتم.
خه‌ونم ده‌دیت که به ڕیگایی سیر کێوو دا ده‌ڕۆیشتم تاکوو گه‌یشتمه سه‌ر زه‌ویه‌کانی " محه‌مه‌د وه‌لی ئۆجاقی". پێنج کیسه پووڵم دیته‌وه. منیش به خۆشیه‌وه به‌ره‌و ماڵێ هه‌ڵاتمه‌وه که ستڵێک بێنم و پوڵه‌کان کۆ که‌مه‌وه و بیانبه‌وه‌مه‌و ماڵێ. بانگی دایکم کرد‌و ئه‌ویش وتی:" ها ده‌لێی چی؟" منیش وتم:" وه‌ره پێشێ تاکوو پێت بڵێم."
دایکیشم به هه‌ڵاتن هاتوو وتی:" گیان عه‌بدووڵا کارێکت هه‌یه؟"
به سه‌بری وتم؛" له‌سه‌ر ڕێگای سیر کێوو پێنج کیسه‌م پووڵ دیتۆته‌وه ستڵێکم بده‌یه و که‌ره‌که‌شم بۆ بێنه تاکوو بچم بیان هێنمه‌وه."
دایکم وتی:" ئه‌ی به قوربانت بم عه‌بدوڵا گیان، ئه‌ی عه‌بدوڵا گیان تۆ کوڕی باوکی خۆتی و ده‌بێ ڕۆژێ ده جاران له ده‌ورت گه‌ڕێم."
که‌ره‌که‌ی بۆ هێنام و ستڵێکیشی دامێیه. منیش چوم پوڵه‌کانم له‌ناو ستڵه‌که کردوو گه‌ڕامه‌وه بۆ ماڵێ. دایکم بۆلام هات و وتی:" پوڵه‌کانت نه‌ده‌ی به که‌س ها."
له‌پڕ له خه‌و هه‌ستام. پوله‌کانم وه‌بیر هاته‌وه. وتم:" دایه پوڵه‌کانم بده‌وه."
دایکیشم وتی:" پوڵی چی؟"
و: نێعمه‌ت.م