شێعری کلاسیک
مەردایەتی
زمانم با نەجوڵێنم، کە جوڵانم قسەی پێ یە
لە گوللەی خۆت بپارێزە، تفەنگێکەو لەسەر پێ یە
دەبا تیری قسەی ناخی دەروونی خۆم بهاوێژم
بەری و جێ ی تێ ئەگەم، تۆش هەر بڵێ چەند بێ سەرو پێ یە
بەسەربەرزی بژی تا ماوی، مردوو پیاوی سەرشۆڕە
ئەگەرچی نرخەکەی باسی سەرە ژینێکی بەم پێ یە
مەڵێ حەیفە مەرگ جەستەم ئەکاتە خاک و خۆڵی ڕێ
سەری سەردارەهای دوێنێ یە وا ئەمڕۆ لەژێر پێ یە
ئەی نازانێ "ژیری" بێ هونەر، تیغێکە بێ جەوهەر
لەدو پێ زیاترە، هەرچەن بە ناهەق ناوی دو پێ یە
برا پێ هەڵگرەو تۆێشوو نەبەردی باب و باپیرە
بەسەر ڕێگەی ژیانا کردەوەی مەردانە جی پێ یە
سەرنجی پەندی کۆنت بە برای کوردم کە کۆن نابێ
"کە مردن مردنە ئیتر چی یە ئەم لنگە فرتێ یە"
کە ئازا جاری ئەمرێ ترسنۆکیش ڕۆژێ دوو سەد جار"
کاکە فەلاح
+ نوشته شده در یکشنبه ۲ مرداد ۱۳۹۰ ساعت 10:37 توسط نێعمهت.م
|