حه‌زره‌تی مه‌حوی


هـــه‌تــــا مــــاوه‌ ده‌بــــێ ئــــه‌شــــکی نــــه‌دامــــه‌ت داوه‌رینێ چــــاو
عه‌ره‌ق ڕێتن نه‌بێ، شــــه‌خصــی لــــه‌ کـــاری خــــــۆ خـه‌جـــڵ چبـکا؟!

ســـه‌فــــه‌ر جــــائیز نــیــه‌، بــــا بــــۆ حــــه‌ره‌م بـــێ، لـــه‌و به‌روبومـــه‌
فــــه‌قــــه‌ط مـــه‌جــذوبــی زنـــجیری نـــه‌صیبــی ئـــاو و گــــڵ چبــکا؟!

فـــه‌لـــه‌ک هـــه‌ر گـــا کـــه‌سێـــکی هه‌ڵبڕی، وه‌قتــی هیـــلاکـــه‌تـیــه‌
کـــه‌ سه‌ر بـــۆ گـــه‌ینه‌ پـه‌ت بێ، پـــێ له‌ کـورسی و ئه‌سکه‌مل چبـکا؟!

له‌ عــــــوششاق و ڕه‌قیب ئـــه‌و شۆخـــه‌ چــــاوی لــــوطفــی وه‌رگێــڕا
که‌ ئاســک ئاده‌مــــی یــــا ســــه‌گ ببینێ، غــــه‌یـــری ســـڵ چبــکا؟!

چ حـــاجه‌ت نــــه‌رگسی مه‌ستت بــــکه‌م وه‌صفی به‌ مـــــه‌خــمــــوری
کـــــه‌ چــــاوی سورمــــه‌کێشراوی خـــودایی بێ، لـــــه‌ کـــــل چبـکا؟!

له‌ هه‌ر جێیه‌ک هه‌ڵێ خورشیدی عیشقی گـــوڵ ‌ڕوخان ((مه‌حـــــوی)) 
ئــــه‌گــــه‌ر ئــــه‌قڵی ببێ، لـــــه‌و جـــێـــگه‌‌ ئـــــاونــگی عـه‌قـڵ چبکا؟!