چیڕۆکی زه‌وی
چیڕۆکی زه‌وی
ڕۆژێ، ڕۆژگارێ، ماوه‌یه‌کی زۆر له‌مه‌و به‌ر، کاتیک زه‌وی ته‌واو بێ ڕه‌نگ بوو، چووار خوشک ده‌ژیان، چووار مامۆستای گه‌وره به ناوه‌کانی "زستان، به‌هار، هاوین و پائیز".
زستان له خوشکه‌کانی تری گه‌وره‌تر و تێگه‌یشتوو تر بوو، به‌هار ده‌م به بزه‌و شلوق، هاوین له سه‌ره خۆ و جوان،پائیزیش خه‌مین ترین وبێده‌نگ ترین خوشک بوو.
خووشکه‌کان له باڵنده کۆچ به‌ره‌کانیان بیست بوو که زه‌وی حه‌رزێکی ڕوت‌و بێ ڕه‌نگه، ئه‌وانیش بڕیاریان دا که ته‌واوی ئاستی زانیاری و ده‌ست ڕه‌نگینی خۆیان به نه‌مایش دانێن. قوتوو ڕه‌نگوو قه‌ڵه‌مه‌کانیان هه‌ڵگرتوو بۆ ڕه‌نگ کردنی زه‌وی وه‌ڕێ که‌وتن.
زستان کتێبه سێحراویه‌که‌ی له ناو سندوقه‌که‌ی ده‌ر هێناو شتێکی خوێنده‌وه‌و هه‌رکه خوێندنه‌وه ته‌واو بوو به‌تێکڕای خوشکه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی ئێمه به‌دیار که‌وتن.
به‌ڕاستی هه‌موو شتێکیش بێ ڕه‌نگ بوو. خوشکه‌کان ستڵه ڕه‌نگه‌کانیان ئاماده کردوو ده‌ستیان به ئیشه‌کانیان کرد.
به‌هار هه‌ڵات هه‌ڵاتی نه‌کردوو خوشکه هاوین پشووی نه‌داو پائیزیش خه‌مه‌کانی وه‌لاوه ناو ده‌ستیان به ئیشه‌کانیان کرد.به‌ڵام ئه‌وان نه‌یان ده‌توانی له‌گه‌ڵ یه‌کتر پێک بێن که کامیان چ ڕه‌نگ کاتوو ئه‌وی تر چ ڕه‌نگ کات. تاکوو به‌هار گوڵێکی شین ده‌کرد هاوین ده‌هاتوو سووری ده‌کرد. به‌هار خۆی بۆ ڕا نه‌گیراوووه ده‌نگ هات و وتی: "فزول بۆچی کاره‌کان تێک ده‌ده‌ی؟" هاوینیش ده‌ی وت: "خۆ خه‌رام نه‌کردوه خه‌ریکم ڕه‌نگیان ده‌که‌م." هاتوو هاوارو شه‌ڕ ده‌ستی پێ ده‌کرد. له‌و ده‌مه‌ش دا زستان به هه‌ڵات هه‌ڵات خۆی ده‌گانده ئه‌وانوو لێکی ده‌کردنه‌وه، به‌ڵام ته‌نیا بۆ ماوه‌یه‌ک شه‌ڕه‌که ئاهۆم ده‌بۆوه. بۆ وێنه هاوین خۆشی له‌و ڕه‌نگه نه‌ده‌هات که به‌هار له گوڵه‌کانی دار سێوی دابوو. زستان ئیتر حه‌وسه‌له‌ی ئه‌م هه‌موو هاتوو هاوارانه‌ی نه‌مابوو.
هه‌ندێک بیری کرده‌وه تاکوو چاره سه‌ریه‌ک بۆ ئه‌م گرفتانه بدۆزێته‌وه.ئاخر ئه‌و گه‌وره‌تروو تێ گه‌یشتووتر بوو له خوشکه‌کانی، له لایه‌کی تریش ڕا ئه‌و ته‌نیا که‌سێک بوو که کتێبه سێحراویه‌که‌ی له به‌ر ده‌ست دابوو. ته‌نیا که‌سێک که ئیزنی هه‌بوو ده‌ست له کتێبه که بدات. پاس نیوه‌رۆیه‌ک هه‌رسێکیانی کۆ کرده‌وه‌و پێی وتن: "خوسکه ئازیزه‌کانم، ئیوه له‌م هه‌موو شه‌ڕوو هه‌ڵایه وڕه‌ز نه‌بوون؟"
له‌وکاته‌دا هه‌موویان وه‌ده‌نگ هاتن و وتیان: "باسی مه‌که که به‌راستی ماندو بوین."
زستان وتی: "باشه ئێستا گوێم لێ بگرن بزانن چیتان پێ ده‌ڵێم."
زستان پێشنیاری کرد که ساڵ به چوار به‌ش دابه‌ش بکرێ و هه‌رکام له خوشکه‌کان له نۆبه‌ی خۆی دا هه‌ر ڕه‌نگێکی پێ خۆش بوو به‌و زه‌وی ڕه‌نگ کات. به‌م شێوه‌یه شه‌ڕیان نامێنێ و له کۆتایش دا ده‌بینین که‌ری کامیان جوانتر له وانی تر ده‌بێ.
خوسکه‌کان به تێکڕا پێیان خۆش بوو، به‌هار ده‌ستی به خۆهه‌ڵاویشتن و چه‌پڵه لێدان کرد، هاوین به پێکه‌نینه‌وه زستانی له باوه‌ش کرد، ته‌نانه‌ت پائیزه دڵ به خه‌مه‌که‌ش بزه‌ی هاته سه‌ر لێوو ده‌ستی به پێکه‌نین کرد.
ڕه‌نگه‌کانیان له نێو خۆیان دا دابه‌ش کرد. ئینجا لێکیان دایه‌وه که چ که‌سێک هه‌وه‌ڵ بێ و دوایه نۆبه‌ی کامیان بێت که بێت و ده‌ست به ڕه‌نگ کردن بکات.
هه‌وه‌ڵ نۆبه‌ی به‌هار هات. به‌هار ڕه‌نگه‌کانی هه‌لگرتوو ڕۆیشت خه‌ریکی ئیشه‌کانی بێ.هاوین چوه‌سه‌ر ته‌خته‌که‌یی و خه‌ریکی پشوو دان بوو، پائیزیش چووه گۆشه‌یه‌ک و خه‌ریکی بیر کردنه‌وه بوو، زستانیش بڕیاری دا که ئاگای له به‌هار بێت.
زستان به باشی خوشکه چوکه‌ی خۆی ده‌ناسی، ده‌ترسا له به‌ر ئه‌و شلووق بونه‌ی شتێک خه‌را کات.
له‌ڕاستی دا جاکی بۆ چووبو. به‌هار له پێش دا ده‌ستی به ڕه‌نگ کردنی داری سنه‌وبه‌ر کرد. بۆ ره‌نگ کردنی داره‌که سه‌وزی خه‌ستی هه‌ڵبژارت، به‌ڵام هێشتا نیوه‌ی داره‌که‌ی ڕه‌نگ نه‌کردبوو که چاوی به په‌پووله‌یه‌ک که‌وت و به‌دوای که‌وت که ڕه‌نگی کات.سنه‌وبه‌ر هه‌روا ڕاوه‌ستابوو که ڕه‌نگ بکرێ، ئاخر نیوه‌ی له‌شی ڕه‌نگی سه‌وز کرابوو نیوه‌شی مابوو. زستان به ده‌نگێکی به‌رزه‌وه باگی کرد: "بۆ کوێ ده‌چی؟ بۆ کوێ؟ ئه‌دی گه‌ڵاکانی ئه‌و داره؟ ئه‌وان هێشتا بێ ڕه‌نگن".
به‌ڵام هیچ هه‌واڵێک له به‌هار نه‌بوو. ته‌نیا ده‌نگی پێکه‌نینی ئه‌و بوو که له دوڕا ده‌بیسترا. زستانیش له ناوڕه‌نگه‌کانی خۆی دا گه‌ڕاو گه‌را تاکوو ئه‌و ڕه‌نگه‌ی دیته‌وه، ئینجا خه‌ریکی ڕه‌نگ کردنی به‌شه‌ماوه‌کانی داری سنه‌وبه‌ر بوو.
له کۆتایی دا به‌هار خۆی گه‌یانده په‌پووله‌که. به قه‌ڵه‌مه‌که‌ی باڵه‌کانی زه‌رد کرد، به‌ڵام دیسان کاره‌که‌ی نیوه ته‌واو به جێ هێشتوو هۆشی چوه سه‌ر هه‌ندێک گوڵ که له قه‌راغ دارێک ڕوا بوون.
زستان داره‌که‌ی به ته‌واوی ره‌نگ کرد‌و به‌دوای به‌هار دا ڕۆیشت که بزانێ چ کارێکی دیکه‌ی کردوه. دیتی په‌پوله‌که‌ش وه‌عزی خه‌راپه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆی به‌ته‌مه‌ن بوونی نه‌یتوانی به‌دوای په‌پوله‌که‌دا هه‌ڵ بێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌ش چاوه‌ڕوان مایه‌وه تاکوو په‌پوله‌که له‌سه‌ر دارێک دا‌نیشێت جا ئه‌وجار ده‌ستی به‌ڕه‌نگ کردنی کرد. په‌پوله جوانه‌که زه‌رد زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕا بوو.
زستان ته‌واوی ئه‌و کاته‌ی که هی به‌هار بوو چاوی له سه‌ر هه‌ڵنه‌گرتوو ئاگای له به‌هار بوو. زستان زۆر ماندو ببوو به‌ڵام دڵخۆش بوو، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه بوو که نۆبه‌ی هاوین هاتبوو. ئینجا به خۆی وت: " باشه، زۆر شکوور بۆ خوا ئێستا که ده‌توانم به‌ڕێک پشوو بده‌م هاوین له کاره‌کانی دا زۆر کارامه‌یه‌و نای هه‌وێ ئاگام له‌و بێ."
هاوین ڕه‌نگه‌کانی هه‌ڵگرتوو به وردیه‌وه خه‌ریکی ئیشه‌کانی بوو. هیج گه‌ڵایه‌کی له یاد نه‌چوو، ته‌واوی شوێنه‌کانی به‌و ڕه‌نگه‌ی که بۆ خۆی پێی جوان بوو به جوانی ڕه‌نگ کرد.
به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌ک ماندو بوو، ئه‌وجار چوه ژێر دارێک و دانیشت و دوایی به‌ڕێک باوێشک دان لێی خه‌وت.
زستان که ئه‌مه‌ی دیت هه‌وڵی دا له خه‌وی هه‌ستێنێ به‌ڵام هه‌رچی کردی نه‌یتوانی له خه‌وی ڕاست کاته‌وه. هاوین ته‌نیا له‌و شانه‌ی ڕا بۆ ئه‌و شانه‌ی تری ده‌سوڕاوه‌و له خه‌وه خۆشه‌که‌ی هه‌ڵ نه‌ده‌ستا. ئه‌وه‌س نه‌ده‌کرا ڕاوه‌ستێ تاکوو ئه‌و ته‌مبه‌ڵه له خه‌وه‌که‌ی هه‌ستێ.
قازه‌کان هێشتا بێ ڕه‌نگ مابوونه‌وه. زستان له ناو ڕه‌نگه‌کانی دا گه‌ڕاو، دیسان ده‌ستی به ڕه‌نگ کردن بۆوه.
دوایی ماوه‌یه‌ک هاوین له‌به‌ر گه‌رما له خه‌و هه‌ستاو به‌ڕێک باوێشکی دا‌و به‌ڕێک به دوای شوێنێکی فێنک تر دا سوڕایه‌وه‌و هه‌رکه دیسان شوێنێکی فێنک تری وه‌ده‌ست که‌وت له‌وێ درێژ بۆوه‌و دیسان لێی خه‌وت.
له‌وده‌مه‌ی دا له ناو دارستان تووه‌کان پێ ده‌گه‌یشتن. گوڵێکی زۆریش له‌و لاوه خه‌ریک بوون خونچه‌یان ده‌کرد، به‌ڵام هه‌روا بێ ڕه‌نگ مابوون. زستان که ئه‌مه‌ی دیت دیسان ده‌ستی به ئیش کردن کرده‌وه.
کاتێک نۆبه‌ی هاوین کۆتایی پێ هات نۆبه گه‌یشته پائیز. پائیز به بێ پشوودان به وردی ده‌ستی به کاره‌کانی خۆی کرد.
زستان به‌ڕێک چاوی له خوشکه‌که‌ی کردوو وتی: زۆر باشه! ئێستا ده‌توانم به‌ڕێک پشوو بده‌م.
به‌ڵام هه‌ر که زستان چوو له‌سه‌ر کورسیه‌که‌ی دانیشت و ویستی کتێبه خۆشه‌ویسته‌که‌ی بخوێنێته‌وه ده‌نگه ده‌نگی به‌هاروو هاوین له‌گه‌ڵ ده‌نگی گریانی پائیز به‌رز بۆوه. زستانیش خێرا هه‌ستا تاکوو بزانی چ باسه. "چیه؟ چ باسه؟ چی ڕوی داوه؟
هه‌ردوک خوشکه به‌هار و هاوین وه جواب هاتنوو وتیان: "چاو لێ که ئه‌و شێته چی کرد. ئێمه ڕه‌نگی سه‌وزی جوانمان هه‌ڵبژارد و له‌م گه‌ڵایانه‌مان دا، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو شته‌کانی خه‌را کرد.
فه‌قیره پائیز هه‌روا ده‌گریا و له چاوه‌کانی ڕا ڕوباری فرمێسک ده‌هاتنه خوارێ و شۆڕ شۆڕ به سه‌ر گۆنه‌کانی دا ده‌هاتنه خوارێ.
زستان که ئه‌مه‌ی دیت لێیان توڕه بوو، ئینجا پێی وتن: ئاخ، ئاخ، خوشکه‌کانم، له یادتان چۆته‌وه که چ به‌ڵێنیه‌کمان به‌یه‌کتر دا؟ کاتێک ئێوه زه‌ویتان ڕه‌نگ ده‌کرد پائیز هیچی وت؟ ئه‌گه‌ر کوو بتان هه‌وێ هه‌ر ئاوا به شه‌ڕ بێن و پێکه‌وه هه‌ڵ نه‌که‌ن هه‌ر سێکتان ده‌نێرمه‌وه ماڵێ و ناهێڵم زه‌وی ڕه‌نگ که‌ن.
چاوه‌کانی زستان تروسکه‌یان ده‌داوه. ده‌ستی بۆ لای په‌رتووکه سێحراویه‌که‌ی برد.
به‌هارو هاوین له‌م گسه به‌جێیانه‌ی زستان به‌ته‌واوی تێ گه‌یشتن و داوای لێبوردنیان له زستان و پائیز کرد.
پائیز که هه‌روا ده‌گریاو فرمێسکی هه‌ڵ ده‌ڕشت و ده‌گریا به زستانی وت: "زستانه ئازیزه‌که‌م، ئه‌وانه ته‌واوی ڕه‌نگه سوور و زه‌رده‌کانیان لێ ڕشتوم، ئێستاش ده‌بێ ئه‌من به چی وڵات ڕه‌نگ بکه‌م؟
زستان ده‌ستی به قژه زه‌رده‌کانی پائیز داهێناو ڕه‌نگه زه‌رد و سوره‌کانی خۆی به‌ودا.
به‌م شێوه‌یه بوو کاتێک نۆبه گه‌یشته زستان، ئه‌و ته‌نیا ڕه‌نگی سپی بۆ مابۆوه. به‌فرێکی زۆری سپی له ئاسمان‌ڕا ده‌هاته خوارێ، زستانیش ڕه‌نگه سپیه‌که‌ی هه‌ڵگرتوو خه‌ریکی ڕه‌نگ کردنی به‌فره‌کان بوو.
زستان ئیشی ده‌کردوو گۆرانی ده‌وت. خوشکه‌کان هه‌رکه دیتیان هه‌موو شتێک سپیه زۆریان پێ سه‌یر بوو. له خۆیان پرسی بۆچی ده‌بێ هه‌مووشتێک ئاوا سپی بی؟ به‌ڵام که به‌ڕێکیان بیر کرده‌وه تێگه‌یشتن که هۆکاره‌که‌ی چیه. هه‌رکامیان ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی که مابویان کۆیان کرده‌وه‌و هێنایان له ژێر پێی زستانیان دانا، ئینجا سوجده‌یان بۆ زستان برد، دوایه پێیان وت: "خوشکه ئازیزه‌که‌مان تۆ یارمه‌تی ئێمه‌ت داوه به‌و قسه‌و کرده‌وانه‌ت ئێمه‌ت به‌ته‌واوی تێگه‌یاند، فه‌رموو ئه‌و ڕه‌نگانه هه‌رچه‌نده که‌من هه‌ڵگره به‌ڵکوو به‌که‌ڵکت بتۆ یارمه‌تی ئێمه‌ت داوه به‌و قسه‌و کرده‌وانه‌ت ئێمه‌ت به‌ته‌واوی تێگه‌یاند، فه‌رموو ئه‌و ڕه‌نگانه هه‌رچه‌نده که‌من هه‌ڵگره به‌ڵکوو به‌که‌ڵکت بێن.
زستان که ئه‌مه‌ی بیست پێکه‌نی و به‌دڵێکی گه‌وره‌وه چاوێکی لێ کردن و تێکڕای ڕه‌نگه‌کانی هه‌ڵگرتوو هه‌ر شتێکی که ده‌ی دیت ڕه‌نگی سوور و زه‌رد و سپی لێ دان. ته‌نیا ڕه‌نگی سه‌وز بوو که هه‌موو له داری کاجی دا. هه‌رکه خوشکه‌کان کاجیان دیت ئاخێکیان هه‌ڵکێشاو وتیان: "ئاخ زستان به‌راستی ئه‌تۆ مامۆستایه‌کی زۆر گه‌وره‌ی.
دوایه ده‌ستی یه‌کتریان گرتوو نه‌رم نه‌رم به‌ده‌وری کاجه‌که‌دا سوڕانه‌وه‌و هه‌ڵپه‌ڕین.
به‌ڵێ به‌م شێوه‌یه بوو که زه‌وی بێ ڕه‌نگی ئێمه ئاوا به‌ڕه‌نگوو جوان بوو، هه‌ر وه‌ک ئێستاکه‌ش ده‌بینین که جه‌نده ڕه‌نگین و جوانه.
چیڕۆکی زه‌وی له نووسینی: عێرفان نه‌زه‌ر ئاهاری.
____________________________________
وه‌ڕگێڕانی: نێعمه‌ت مه‌لا.